سیستمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئۆتۆماتیک ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی و به‌رده‌وام و به بێ ئامێری ته‌له‌فۆن وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه بداته‌وه که ده‌کرێت بۆ چه‌ند ژماره‌یه‌کی دیاری کراو بۆ ئه‌و کاره، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
1- سیسته‌مه‌که به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌داته‌وه که په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به چه‌ند ژماره‌یه‌کی دیاری کراوه‌وه که تایبه‌ت بۆ ئه‌م کاره داده‌نرێن.
2- چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که به شێوه‌یه‌که که کاتێک که‌سێک که په‌یوه‌ندی ده‌کات ده‌توانێت لیستیک بۆ زمانه‌کانی بداتێ . بۆ نمونه ( دوای په‌یوندی کردن به ژماره‌ی دیاری کراوه‌وه ، سیسته‌مه‌که به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیک وه‌ڵام ده‌داته‌وه : "بۆ زمانی کوردی ژماره 1لێبده ، بۆ زمانی عه‌ره‌بی ژماره 2 دوو لێبده، بۆ زمانی ئینگلیزی ژماره 3لێبده").
3- له دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌و زمانانه‌ی سه‌ره‌وه لیستێکی ترت بۆ ده‌خوێنێته‌وه که ئه‌و به‌شانه‌ی تێدایه که
داوا ده‌کرێت. هه‌ر به‌شێک ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت و له کاتی لێدانی
ژماره‌ی تایبه‌تی هه‌ر به‌شێک سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی پێ ده‌ڵێت که پێشتر بۆ
ئه‌و به‌شه تۆمار کراوه .
4- په‌یوه‌ندی که‌ر ده‌توانێت ره‌خنه‌و پێشنیار و پرسیاره‌کانی له رێگای نامایه‌کی ده‌نگییه‌وه Voice Mail وه تۆمار بکات و پاشان به هۆی بوونی (Mail Box) ی تایبه‌ت به پاراستنی نامه ده‌نگییه‌کان،و پاشان کارمه‌ندی تایبه‌ت به‌و به‌شه له کاتێکی تردا ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌و که‌سه‌وه بکاته‌وه و وه‌ڵامی تایبه‌تی بداته‌وه. بۆ نمونه : بۆ به‌جێهێشتنی پرسیارێک ژماره 6لێبده.(لێره‌دا سه‌رجه‌م پرسیاره‌کان ده‌پارێزرێت به ژماره‌ی په‌یوه‌ندیه‌که‌شه‌وه)
5 - له توانادا هه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌که ( (Transfer ته‌حویل بکرێت بۆ ژماره‌یه‌کی دیاری کراو.
6 – ئاماده‌کردنی راپۆرتی تایبه‌ت به سه‌رجه‌م
په‌یوه‌ندییه‌کان و دیاری کردنی ژماره‌کان و کاتی په‌یوه‌ندییه‌کان.
سیستمی وه‌ڵامدانه‌وه بۆ رادیۆکان:
ئه‌م سیستمه ده‌توانرێت له رادیۆکاندا دابنرێت و له رێگایه‌وه خه‌لك (24) سه‌عات و به‌رده‌وام ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ژماره‌یه‌ک یا چه‌ند ژماره‌یه‌کی دیاری کراوه‌وه و بیر و بۆچوون و رای خۆیان بڵێن له‌سه‌ر هه‌ربابه‌تێک، بێ ئه‌وی پێویست به هیج که‌سێک بکات تا چاودێری ئه‌م سیسته‌مه بکات, پاشان هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئۆتۆماتیکی خه‌زن ده‌کرێت و پاشان
ده‌توانرێت بڵاوبکرێته‌وه .
|
به‌شێک له کاره‌کانمان |
|
سیستمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئۆتۆماتیکی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشینگه‌ی سلێمانی . ژماره‌ی په‌یوه‌ندی
0535758 |